پـێـکـەوە بەرەو بـونـیـاتـنـان...

ئایا دەتەوێ هەماهەنگ بیت لە گەیاندنی ڕەخنە و پێشنیارەکانت بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ؟

دەربارەی سیستەم

پێگەی خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی سلێمانی چیە !!

سەکۆیەکە بۆ گەیاندنی پێشنیار و ڕەخنە و کەم و کورتی لە خزمەتگوزارییەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی. بە سوپاس و پێزانینەوە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کە زانیاریمان بدەنێ لەسەر گیر و گرفتەکان تاوەکو بتوانین پێکەوە بە توانای خۆمان و هەماهەنگی لایەنە پەیوەندی دارەکان بەدواداچوون بکەین و چارەسەری گونجاو بدۆزینەوە.

گیر و گرفتەکان

ڕێگە و بان

خۆڵ و خاشاک

زیادەڕەوی

نۆژەنکردنەوە/ڕووخان/دروستکردن

پێشنیار/ڕەخنە/سکاڵا

گیر و گرفتی تر

ڕوونکردنەوەی زیاتر دەربارەی کێشە و گرفتەکان

هەر چاڵ و چۆڵی و کەم و کوڕییەک کە لە شەقام و کۆڵانەکەندا هەبێ و گێر و گرفتی بۆ هاوڵاتیان دروست کردبێ ، بۆ نموونە کاتێ تۆی هاوڵاتی هەر کەم و کوڕییەک لە ڕێگەو بانەکان بەدی دەکەیت کە ئەستەنگی دروست کردووە یاخود ڕێگەیەکی تەواو نەکراو بەدی ئەکەی دەتوانی ڕاستەو خۆ بە دانانی ڕێگەی ئەم وێب سایتەوە شارەوانی سلێمانی ئاگادار بکەیتەوە.

خۆڵ و خاشاک کە لە شونێ نەگونجاو دانرابێ و بووبێتە هۆی ناشرین کردنی سیمای شار و پیس کردنی ژینگە دەتوانی ڕاستەوخۆ شارەوانی ئاگادار بکەیتەوە بە ناردنی وێنەیەک لە پێناو پاک ڕاگرتنی سیمای شار و ژینگە.

هەر زیادە ڕەوییەک کە کرابێ و گیر و گرفتی دروست کردبێ و سیمای شاری ناشرین کردبێ بۆ نموونە کاتێ دەبینی دووکاندارێ زیادەڕەوی کردووە و بەهۆییەوە ئاستەنگی دروست بووە و سیمایەکی نەشازی بەخشیوە دەتوانی وێنەیەکی دابنێت و شارەوانی ڕاستەوخۆ بە دواداچوون دەکات.

هەر نوێکردنەوەو چاک کارییەک کە پێویست دەکا ئەنجام بدرێ. بۆ نموونە دروست کردنی ڕێگە یاخود قیرتاو کردنی ڕێگەو بانەکان کە زەروورە و بە چاک کردنیان ئاستەنگ لەسەر هاوڵاتیان کەم دەبێتەوە یاخود هەر کەم و کوڕییەکی دیکە کە لە چوارچێوەی ئەم خاڵەدا بێت

هەر پێشنیار و ڕەخنە و سکاڵەیەک کە تۆی هاوڵاتی دەتەوێ بیگەیەنیتە شارەوانی .

هەر گیر و گرفتێکی دیکە کە لەخزمەتگوزارییەکانی شارەوانی کە تۆی هاوڵاتی بەدیدەکەیت دەتوانی لە ڕێگەی ئەم ویب سایتەوە ڕاستەوخۆ داواکارییەکەت بگەیەنیت.

پرسیارە دووبارەکان

یەکێکە لە شێوازە مۆدێرنەکان بۆ گەیاندنی گیر و گرفت و گلەی و کەم و کوڕییەکان بە لایەنی پەیوەندیدار و چارەسەر کردنی بە زووترین کات.

لەپێناو ئاگادار کردنەوەی شارەوانی لەو کەم و کوڕیانەی گیر و گرفتیان بۆ هاوڵاتیان دروست کردووە ، هەروەها لە پێناو جوانتر کردنی سیمای شار .

بەدڵنیای داواکارییەکان دەگاتە جێگەی خۆی و بەپێی جۆری گیر و گرفتەکە لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەکرێتەوە لە کێشەکەو هەوڵی چارەسەر کردنی بۆ دەدرێ.

بەڵێ ، هەر گیر و گرفت و داواکارییەک دەگاتە دەستی ئێمە لەلایەن تیمی تایبەتەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێ و هەوڵی چاکسازی لە کەم و کوڕییەکان دەدەین .

لە ئێستادا تەنها شارەوانی سلێمانی بەکار هێنەری ئەم ویب سایتەیە ، لە داهاتوودا هەوڵی ئەوە دەدەین کە شارەوانی پارێزگاکانی دیکەش بەکارهێنەربن لەپێناو چاکسازی و کەم کردنەوەی گیر و گرفت و کەم و کوڕییەکان.

زۆر با ئاسانی دەتوانی لە ڕێگەی دانانی وێنە و بەڵگەی تەواوە گیر و گرفتەکانت لە ویب سایتی خزمەت گوزاری خێرا دابنیێت و کێشە و ڕەخنە و پێشنیارەکانت بگەیەنیتە شارەوانی سلێمانی . ناردنی داواکاری